خانه             آرشيو خبرها            آرشيو مقالات              ارتباط با ما

 

 

نه‌ورۆزي ڕاسته‌قينه و ئه‌فسانه

شه يدا بڵباس - که‌نه‌دا               

 

نه‌وروزي 87

ئه مڕۆژي ساڵي تازه يه نه ورۆزه هاته وه
جێژنێکي کۆني کورده به خۆشي و به هاته وه

 

هه رچي شاعيري کورد که هۆنراوه ي بۆ جه ژني نه ورۆز هۆنيبێته وه، تاکو ئێستا هيچيان به ئه ندازه ي " پيره مێرد" ي شاعير جواني هه ڵنه گووتووه و، که سيش ناتوانێت بره و له لاسايي " حه سه ن زيره ک " بباته وه، بۆ گۆراني خوێندني ئه م هه ڵبه سته ناوداره نه ته وه ييه.

نه ورۆزي سه ري ساڵي تازه ي کوردييه و سه ره تاي وه رزي به هاره.. دووباره بووژانه وه ي سروشت وگيانبه به رداکردني دار و دره خته.. له دايکبووني ئه شقه به نه غمه ي بولبول و بۆني گوڵ و کرانه وه ي دڵ.

نه ورۆز ناوێکي ميديه و له دوايشدا چۆته ناو که لتووري ئارييه کان و خزمايه تي له ڕووي زمانه وه له فارسي نزيکتره تا زماني ئێستاي کوردي. به ڵام چيرۆکه شۆڕشگێريه که ي، هه ڵگه ڕانه وه و به رپه رچدانه وه ي سته م بووه له مێژوودا؛ سه رکه وتني چێنێکي بێده سته ڵات به سه ر چيني ده سته ڵاتدار، که به هۆي هێزي ئاگر و ترس درێژه ي به فه رمانڕه وايي داوه.. تا هێزي ڕه ش و ڕووتي کۆمه ڵ تێکڕا، به يه ک ده ست و يه ک ده نگ، ڕاپه ريوه و به ته فروتوناکردني ته ختي پادشايي کۆتايي هاتووه. ئه م چيرۆکه ي کاوه ي ئاسنگه ر و زوحاک، له نێوان ئه فسانه و ڕاستيدا، مێژوو خۆي گواهيده ر و سه رپشکه.

ئه م جه ژنه، به ته نيا هه ر جه ژني کورد نيه و به س! به ڵکو بۆ ته واوي ميلله تاني به شدار له و ئيمپڕاتۆره و شۆڕشيان به سه رکه وتن له [ هيندستان و پاکستان و ئه فغانستان و تاجيکستان و ئێران و ئه رمه نستان و کوردستان..] ي خۆشمانه وه، ساڵيانه وه ک جه ژنێکي ميللي و مێژوويي و ئاييني رێزي لێده گيرێت و يادداوه ري به و په ري دڵخۆشي ده کرێته وه. يادکردنه وه ي ئه م جه ژنه هه مووساڵێک له ناو ميلله تاني تري ئاريياييدا، ڕێگه پێدراوبوون و هيچ پێشگريێک له هيچ سه رده م و سيسته مێک نه بووه بۆ جه ژنايه تي؛ ته نها ميلله تي کورد نه بێت، که هه موو ساڵێک به خوێن گێڕاويه تي له ووڵاته داگيرکراوه که ي و هێشتا سڵي نه کردۆته وه و نه بۆته هۆي شلگيري و پاشگه زبوونه وه ي.

ئاگري نه ورۆز که نيشانه ي ئه و سه رکه وتنه مێژووييه ي له خۆگرتووه، که له کاتي سه رکه وتني جه نگاوه ران، له سه رلووتکه ي به رزي چياکاندا هێماي هه ڵگيرساندني گڕي ئاگر، وه ک نيشانه ي سه رکه وتنه که تا له ته واوي ده وروبه ر ئاگاداري به کوێ گه يشتني بليمه تيان نيشان بده ن. ئه مڕۆ گڕ و ووزه و هێزي سه رکه وتني تر له دڵي لاواني شۆڕشگێر جۆش ده داو ده يانخرۆشێنێ که هه رگيز سه ر بۆ سته م نه وي نه که ن و له ڕاپه ريني به رده وامدابن.

ئه م داستانه به هێزه و بليمه ته مێژووييه، داخه که م تائێستا به رگي ڕه نگ و سه رکه وتوويي خۆي له جيهاني هونه ري سينه ما و شانۆ، يا مۆسيقا و تابلۆ به تێکڕاي جيهاني وێژه يي چيرۆک و په خشان..هتد، به و گه وره يي ناوه ڕۆک و قوڕسايي بابه تيانه، له ڕوانگه کانيدا به رگي له به رنه کراوه و گياني پێببه خشرێت. گه وره ترين هێماي سه رکه وتني ميلله تێک له به رامبه ر داد و سته م، ته واوي گرفت و کێشه جياوازه کاني ناو کۆمه ڵگا، له خۆي نيشان ده دا؛ که تواناي له بننه هاتووي ڕقي پيرۆزي مرۆڤ داهێنه ره و به رزتره له به رزايي کۆشکي ده سته ڵات و ده توانێت بوومه له رزه ئاسا گۆي زه وي بله رزێنێت.

فه ردۆسي شاعيري فارس له شاهنامه که يدا، هه وڵي شێواندني مێژوو و گێره شێوێني له به رامبه ر ئه م جه ژنه پيرۆزه کردووه و هه ڵيده گه رێنێته وه بۆ ئاقارێکي تر، وه لێڵکردني سه رکه وتنه که و لکاندني به که لتووري فارس و وونکردني ڕاستي مه رامي مێژووي کورد ولێي بێبه ريکردن. له هه ندێک له ووڵاتاني ناوچه يي، ناو و بابه تي ئه م جه ژنه يان هه ڵگێراوه ته وه بۆ جه ژني دار و دره خت يا جه ژني دايک.. هه رچه نده فارسيش ئه مڕۆ به به سه رهاتي سه ري ساڵ و وه رزي به هار ده خوێنێته وه. زه رده شتيه کانيش به سه رکه وتني خوداي ئاهۆرامه زدا به سه ر ئه هريمه ني ده زانن..گه ر له کوردێکي ڕۆشنبيري نيشتمانپه وه ريش بپرسن، ده ڵێت: " هه ر هه مووي". سه رکه وتن و سه ري ساڵ و هاتني به هار.. دووباره دارشتني جوگرافيا و ڕامياري و مێژووش به يه که وه گۆڕانێکن له پێکهاته ي ڕابردوو و ئێستا و داهاتووي من و نه ورۆزو ووڵاته که م.

له کۆتايشدا به هۆنراوه ي مامۆستاي خاوه ن هه ڵوێست ع. په شێو، که بۆ نه ورۆز ده فه رووێ:

 

ئه مساڵ بێ چيا نه ورۆز ناکه م
بێ بۆني گيا نه ورۆز ناکه م
نه ورۆز ناکه م بێ بڵێسه ي سووري ئاگر
نه ورۆز ناکه م گه ر ڕه شبه ڵه کي تۆزنه کا و
خۆم نه بم به سه رچۆپي
گر.

 

 **************************************************************************

  نظر خود را در مورد اين مطلب از طريق فرم زير و يا لينك ( نظر شما در باره اين مطلب )‌ براي ما ارسال فرمائيد

                                        نظر شما درباره اين مطلب                                             بازگشت