|
رۆژی
دووشه‌ممه
25/4/1386
چواره‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی "به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی" سه‌رنووسه‌ر و
"بورهان لهۆنی" خاوه‌نی ئیمتیاز و به‌رپرسیاری رۆژنامه‌ی "ئاشتی" له لقی
یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م دانیشتنه‌دا "به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی"
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاشتی ده‌قی به‌رگرینامه‌ی خۆی ئاراسته‌ی دادگا
كرد. ناوه‌رۆكی ته‌واوی ده‌قی به‌رگرینامه‌ی "به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی" كه
كۆپییه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی كوردستان (په‌یامنێر)
هاتووه، به‌م چه‌شنه‌یه:
ده‌قی به‌رگرینامه‌ی به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاشتی
له لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری سنه
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
سه‌رۆكی به‌ڕێزی دادگا، ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لێژنه‌ی دادوه‌ریی دادگای
رۆژنامه‌كان
له گه‌ڵ ڕێز و سڵاوم بۆ ئێوه‌و
به‌شداربووانی به‌ڕێز، من به‌هرامی وه‌ڵه‌دبه‌گی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی
ئاشتی له وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه‌ی پێیان تۆمه‌تبار كراوم، به‌م جۆره
به‌رگریه‌كانی خۆم ئاراسته ده‌كه‌م.
هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كان، به پێی هه‌ریه‌ك له شكایه‌ته‌كان،
به‌ڕێز جه‌نابی دوكتۆر ساڵحی نیكبه‌خت، پارێزه‌ی رێزداری من، به‌رگریی
خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام مادام ئه‌م دادگایه زیاتر له دادگایه‌كی سیاسی ده‌چێ تاكوو
دادگایه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه و ره‌نگه منیش یه‌كێك بم له‌و ده‌گمه‌ن
سه‌رنووسه‌رانه‌ی له‌وه‌ها دادگایه‌ك و به وه‌ها تۆمه‌تێكه‌وه دادگایی
ده‌كرێم، هه‌ر بۆیه وام به باش زانی به جۆرێكی گشتی و پوخت چه‌ند خاڵێك
باس بكه‌م. داوا له سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزی دادگاش ده‌كه‌م رێگه بده‌ن، به
پێچه‌وانه‌ی مافناسانه‌وه كه له قانوونه‌وه ده‌چنه نێو یاسا له ئه‌م
دادگایه‌شدا رۆژنامه‌نووس بم و پێشتریش سپاسم بۆ گوێگرتنتان.
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1357 له په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی سنه كه له 200
مه‌تریی ئه‌م بینا و
شوێنی ئه‌م دادگاییه‌یه، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئه‌و كات، شاد به
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، یه‌كه‌م كاری رۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆمان
به زمانی كوردی و فارسی ده‌ركرد و، من هه‌ر به‌و ئاواتانه‌وه ساڵی 1373
وه‌ك راوێژكاری كولتووریی پارێزگاری كوردستان هه‌وڵمدا ئه‌و ئاوات و
هیوایه به‌دیبێنم و ئه‌وڕۆكه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هیوا و ئاواته
نه‌مرانه‌یه كه لێره وه‌ك تۆمه‌تبار دادگایی ده‌كرێم.
سپاسیشم بۆ شكاتكه‌رانی به‌ڕێز، كه به ئه‌و په‌ڕی نامۆیی له كێشه‌كانی
كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌رۆكی رۆژنامه‌ی ئاشتی و
به روانگه‌ی ئاسایشی و ئه‌منیه‌تیه‌وه و به بادانی هه‌موو ره‌نجی ئێمه
و داخستنی رۆژنامه‌كه‌مان، چاو هه‌ڵنه‌هاتنیان به رووی رۆژنامه‌یه‌كی
كوردیدا له تاران و له نێو ئاپۆره‌ی نزیكی 1500 رۆژنامه و بڵاوكراوه‌دا،
به‌و په‌ڕی ناسه‌بووریه‌وه، كۆمه‌ڵێك گومان و تۆمه‌تیان داوه‌ته پاڵمان و
گوناهی به‌شێك له نامورادیه‌كانی خۆیان خستۆته ئه‌ستۆی ئێمه.
هه‌ر له‌م سه‌ره‌تاوه با رێك راست ئه‌وه‌ش بڵێم كه منیش ئینسانم و له
گوناه به دوور نیم، واته وه‌ی له ئاوێك بدات قولیشی ته‌ڕ ده‌بێ. من له
گوناهی داواكاران و هه‌موو تۆمه‌تسازه‌كانم خۆش ده‌بم و گوناهی خۆم
ناخه‌مه ئه‌ستۆی هیچ كه‌س، چونكوو لام وایه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری
بنه‌ڕه‌تی و یاسای رۆژنامه‌نووسیدا كارم كردووه و باشیش ده‌زانم كێشه‌كه
ده‌زگای دادوه‌ری نییه كه من دادگایی ده‌كات، به‌ڵكوو كێشه ئه‌و
كه‌سانه‌ن كه نایانه‌وێ له پرس و كێشه‌كانی كورد و كوردستان تێبگه‌ن.
وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌و تۆمه‌تانه‌ی له لایه‌ن
ئیداره‌ی گشتی ئیتلاعات و به‌سیجی سپای پاسدارانی پارێزگای كوردستانه‌وه،
دراوه‌ته پاڵمان
1- گرێدراویی و هاوبیریی رۆژنامه‌ی ئاشتی له گه‌ڵ بارزانی، بابه‌تی تیراژ
و سه‌رچاوه‌ی ئابووری؛
به شانازیه‌وه راده‌گه‌یه‌نم بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌یه‌كی فه‌را حیزبی و
خه‌ڵكی به ده‌سته‌ی نووسه‌رانێكی خۆبه‌خشه‌وه، توانی پێناسه‌ی رۆژنامه‌ی
لۆكاڵ له ئاستی هه‌موو ئێران‌دا بگۆڕێ. تیراژی رۆژنامه‌ی ئاشتی به پێچه‌وانه‌ی
راپۆرتنووسه‌كان 4000 دانه نه‌بووه،به‌ڵكوو له 10000 وه ده‌ستی پێكردووه و له 35000 هه‌زاریشی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌ر ئه‌م تیراژه زۆره‌ش وایكرد رۆژنامه‌كه له بواری مادییه‌وه سه‌ربه‌خۆ
بێ. نائاگاداریی نووسه‌رانی راپۆرته‌كه له تیراژی رۆژنامه‌ی ئاشتی به‌ره‌و
گومان، دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی ماددیی ده‌ره‌كی وه به گشتی به‌ره‌و ئه‌و
گوتار‌و گومانه‌ی كه له ئاستی هه‌موو وڵات‌دا و جۆرێكی به ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستدار
ئاراسته‌دراو و بڵاو ده‌كرێته‌وه، راكێشاوه.
له سه‌ر هۆگریی رۆژنامه‌كه بۆ بیری بارزانی: ده‌ستێوه‌ردانی سیاسه‌ت و
دامه‌زراوه ئاسایشیه‌كان له ئاستی كولتووردا هیچ كات ئه‌نجامی باشی
نه‌بووه و ئه‌زموونی ململانێی كولتوور و سیاسه‌تیش حه‌كایه‌تێكه ته‌مه‌نی
به‌قه‌د ته‌مه‌نی ئاماده‌یی كولتووره له پانتای كۆمه‌ڵگادا به ئه‌نجامی
ئه‌م ئاماده‌ییه ناموباره‌كه‌ی سیاسه‌ت و روانگه‌ی ئاسایشته و له پانتای
كولتووردا هیچ نه‌بووه جگه ورووژاندنی لێڵی و گرژ كردنه‌وه‌ی كه‌ش و
هه‌وای سیاسی. به‌رده‌وامیی ئه‌م روانگه له كوردستانیشدا، رۆژنامه و
گرووپه جیاوازه‌كانی به‌ره‌و ململانێی نوقسان و ململانی ناوشیارانه بۆ
سیاسه‌تی تۆمه‌ت و مارك و بوختان سازیی پاڵ ناوه.
تۆمه‌تی پێوه‌ندیی من به بیری بارزانیه‌وه بۆ من شانازییه‌كه مێژوویی،
بۆ مێژوو ده‌ڵێم 29 ساڵ پێش ئێستا و له رۆژی 10ی مانگی ره‌شه‌مه‌ی 1357دا
هه‌ر له‌م شاری سنه و له كاتێكدا هه‌ندێ كه‌س دژی ئه‌وه بوون من و
هه‌ندێ هاوڕێم بچینه به‌ڕێكردنی ته‌رمی رێبه‌ری نه‌مری كوردستان، مه‌لا
مسته‌فا بارزانی، ئه‌و كاتیش ئێمه وازمان له خۆشه‌ویستی بارزانی نه‌هێنا.
من وه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی دیكه گه‌لێ كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی جیهانی
هاوچه‌رخ ده‌ناسم، كه‌سانی وه‌ك گاندی، ماندێلا، گیڤارا، حه‌سه‌ن به‌نا و
مه‌لا مسته‌فای بارزانی، به‌ڵام هاوبه‌شیی مێژوویی، كولتووری، زمانیی و
سۆزداریی من وه‌ك مرۆڤێكی كورد له گه‌ڵ بارزانی و یادگاره‌كانی شتێكه
حاشا هه‌ڵنه‌گر و ئه‌گه‌ر جودا له‌وش بێت ئه‌وا ده‌بێ گومان له تێگه‌شتنی
سیاسی و كولتووریی خۆم بكه‌م. وه‌كی‌تریش لام وایه ئه‌مه‌گناسیی و سۆز بۆ
كه‌سایه‌تیه چاكه‌كانی مێژوو نابێ وه‌ك لایه‌نگریی حیزبی و سیاسی
لێكبدرێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ وه‌ك رێز بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌خلاقی،
ئامانجی و مێژووییان سه‌یر بكرێ.
هه‌روه‌ها به‌شێك له ژیانی كولتووری و سیاسیی من به هۆی شوێنكاتی
تایبه‌ته‌وه،پێوه‌ندییه‌كی قووڵ و كۆنی له گه‌ڵ كوردستانی عێراق هه‌بووه، هه‌ر به‌م
هۆیه‌ش و به‌دوای خه‌ونه رۆژنامه‌نووسیه‌كانمدا، یه‌كێك بووم له‌و ده‌گمه‌ن
وێنه‌گرانه‌ی كه نه‌ورۆزی
ساڵی 1366م به هه‌ڵمژینی گازی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌زانی حه‌له‌بجه بنووسم و له به‌هاری ساڵی 1370دا چه‌ندین مانگ له
گه‌ڵ كۆره‌ودا وێنه‌م گرت و هه‌واڵم نارد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی
سه‌رفه‌رازییان بۆ به دیاری بێنم.
2- تۆمه‌تی گرنگیدان به هه‌واڵ و
گۆڕانكاریه‌كانی كوردستانی عێراق (له كۆی 37 ژماره له 31 ژماره‌دا 24
تیتر سه‌باره‌ت به كوردستانی عێراق)
بانگدان بۆ ئه‌م تۆمه‌ته‌ش خۆی به‌رهه‌می دوو تایبه‌تمه‌ندییه: یه‌كه‌م،
فه‌زای لێڵی سیاسی و، ئه‌ویدیكه‌یان هه‌ڵس و كه‌وتێكی ناروون له گه‌ڵ پرسی
كوردستانی عێراق، نووسه‌رانی راپۆرته‌كه، جگه له بیركردنی ئه‌ركی
میدیاكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پانتای تازه‌ی هه‌واڵ و ئه‌ركی میدیاكان بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه به بڕێكی زیاتری خه‌ڵك، هاوكات شوێنكات و دۆخی مێژوویی
سیاسیی بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م تیتر و هه‌واڵانه‌یان له بیر كردووه. وه‌ك
یه‌كه‌م وه‌ڵام با ئه‌وه بڵێم كه من ساڵی 1373 وه‌ك راوێژكاری كولتووریی
پارێزگای كوردستان پلانی پێوه‌ندیی كولتووری له گه‌ڵ كوردستانی عێراقم
دانا‌و به ئاگاداریی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وكاتیش، سه‌فه‌ری یه‌كه‌م وه‌فدی
كولتووریم بۆ كوردستان رێكخست. له‌و كاته‌وه تا ئێسته ئه‌م پێوه‌ندییه
به‌رده‌وامه. دووهه‌م خاڵ: ساڵانی 1382 و 1383 و هاوكاتی ده‌رچوونی
رۆژنامه‌ی ئاشتی، عێراق و كوردستانی عێراق ناوه‌ندی هه‌ندێ گۆڕانی گه‌وره‌ی
جیهانی بوون و هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكانی ئێران و جیهانیش بوون.
هه‌ر بۆیه رۆژنامه‌ی ئاشتی به پێی ئه‌ركی مێژوویی میدیایی خۆی ده‌ورێكی
چالاكی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كاته‌دا هه‌بووه و له سه‌یر
كردنیشی بۆ پرسه‌كانی كوردستان و عێراقدا، روانگه‌یه‌كی جیاوازی
هه‌ڵبژاردووه. هه‌ر چۆن هه‌وڵیشی داوه چالاكیی هه‌واڵنێرانه‌ی خۆی بۆ
هیچ پارت، گرووپ یان لایه‌نێك كورت نه‌كاته‌وه، بۆیه پشت به ئه‌رشیڤی
رۆژنامه‌كه ده‌توانم به شانازیه‌وه بڵێم ئێمه ده‌ورێكی به‌رچاومان له
ناساندنی ئه‌م پانتایه‌دا هه‌بووه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی لایه‌نه
جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر له شێعه‌كانه‌وه تاكوو چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ
چالاكانی سیاسی، هه‌وڵمانداوه لایه‌ن و باڵه
جیاوازه‌كانی به خوێنه‌رانی خۆمان بناسێنین.
له‌م 39 ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌دا، به له‌به‌ر چاوگرتنی مێژووی خه‌باتی
هاوبه‌شی پارته كوردستانیه‌كان و ئێران دژی حكوومه‌تی به‌عس، ره‌گه
مێژووییه هاوبه‌شه كولتووریه‌كانی كورد و ئێران و هه‌روه‌ها به له‌به‌ر
چاوگرتنی روانینی دۆستانه‌ی رێبه‌رانی كورد بۆ ئێران، هه‌وڵمانداوه بوار
بۆ زیاتر بوونی ئه‌م دۆستایه‌تیه مێژوویه له گه‌ڵ هاوره‌گه‌زه‌كانی
خۆمان له‌و دیوی سنووره‌كان بكه‌ینه‌وه و، ئاشتی نه‌بوایه‌ت هیچ كات ئه‌م
راده‌یه‌ی هاوخوازیی و هاودڵی له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی ئێران و كوردستاندا
نه‌ده‌هاته دی.
باشه مه‌گه‌ر باسكردنی گۆڕانكاریه‌كانی كوردستانی عێراق و كێشه‌ی
فیدرالیزم و وتنی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك مه‌سعوود بارزانی، جه‌لال
تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی له پانتای سیاسی‌دا ئاماده‌ن، درۆیه؟ ئایا
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌جلسی ئه‌علا، ئاغای حه‌كیم، جه‌عفه‌ری و
موقته‌دا سه‌در بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆیه؟ چۆنه یه‌كێكیان حه‌رامه و
ئه‌ویدیكه‌یان حه‌ڵاڵ؟ وه‌كی‌تر، له 39 ژماره‌ی ئاشتی‌دا به گشتی له
به‌شی كوردی و فارسی‌دا كۆی تیتره‌كان 78 تیترن كه 37 یان ناوخۆیی
باقی‌تریان و به له‌به‌ر چاوگرتنی تیتری مۆسیقا و كولتووریه‌وه هه‌ڵبه‌ت
به‌رای نووسه‌رانی راپۆرته‌كه ده‌ره‌كی بوون.
مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له سه‌ر كوردستان ته‌نیا راگه‌یاندنی
روون و شه‌فاف بووه. وڵاتی ئێران پاش و پێش شوڕشی ساڵانێكی زۆر میوانداریی
رێبه‌رانی كوردستانی عێراقی كردووه و بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیشیان
له رۆژنامه‌كاندا حه‌قیقه‌تێكی مێژوویی و حاشا هه‌ڵنه‌گره. مێژووی
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له سه‌ر كوردستانی عێراق ته‌نیا بۆ ئاشتی
ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ده‌گاته پێش ساڵی 57یش. ئه‌گه‌رچی له
راستیدا كاری ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس زۆر له گه‌ڵ ئه‌و میوانداریی و بۆنه
سیاسیه ئه‌وتۆیانه جیاوازه كه هێشتاش ده‌یبینین.
جگه له‌م خاڵانه، هۆیه‌كی دیكه بۆ وه‌ستان له سه‌ر رووداوه
سیاسیه‌كانی كوردستانی عێراق، سنووری هاوبه‌ش و له‌ویش گرنگتر هاوبه‌شیی
ئایینی و كولتووری ئێران و كوردستانی عێراقه. ئاخۆ ده‌كرێ له درواسێیه‌كی
كۆنت بێ خه‌به‌ر بیت؟ چۆنه بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی راسته‌وخۆی شوێنه
هه‌ره دووره‌كانی جیهان به‌شێكه له ئه‌رك
وئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسانه، به‌ڵام باسكردنی ماڵی درواسێكه‌ت وه‌ك تاوان
لێكده‌درێته‌وه؟
3- تۆمه‌تی وه‌ستان له سه‌ر رووداوه‌كانی
مه‌هاباد (ئاشتی ژماره‌ی 36)
روون بڵێم كه رووداوه‌كانی مه‌هاباد و له بنه‌ڕه‌تدا رووداوه‌كانی
شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان نابێ پێی بوترێ ئاژاوه، ساڵانێكه ئه‌م جۆره
رووداوانه له ناوچه كوردنشینه‌كان روو ده‌ده‌ن. به‌و په‌ڕی داخه‌وه
ئه‌و راپۆرته‌ی دژی ئاشتی نووسراوه و جۆری هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ ئه‌م
رۆژنامه‌یه، به پێی هه‌مان روانگه‌ی كۆنه و پاش 28 ساڵ هێشتا
ئیراده‌یه‌كی جیدی بۆ تێگه‌یشتن له گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و
روانگه‌یه‌كی تازه بۆ پرسی كورد كه واقیع بین و ئه‌قڵانی بێت، نه‌هاتۆته
ئاراوه؛ ناتوانی ئه‌مڕۆ به چاوی سی ساڵ پێش ئێسته‌وه سه‌یر بكه‌ی. هه‌ر
بۆیه‌ش ئاشتی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆیدا كاری كردووه
و به سپی هێشتنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی خۆی و نه‌نووسینی تیتر و دانانی لۆگۆی
ره‌ش، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی بڵاوكراوه‌ی كوردیدا، هه‌نگاوێكی
مه‌ده‌نیانه‌ی بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵگرت، به‌ڵام راپۆرت نووسه‌كان
به پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵك جووڵانه‌وه و له بیریان كرد كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو
سیاسه‌تێكی حه‌قیقی خه‌ڵك بووه و ده‌بێ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بێ بڕوایی
نووسه‌رانی ئه‌م راپۆرته بۆ چه‌مكی خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی
به‌شایه‌تیی مێژوو، به ده‌گمه‌ن هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شیان
كردبێ دواتر هه‌وڵیان بۆ جوبرانكردنه‌وه‌ی داوه. رووداوه‌كانی مه‌هاباد و
سه‌قز و سنه و شاره‌كانی دیكه ئاژاوه نه‌بوو و رۆژنامه‌ی ئاشتی ئه‌گه‌ر
له ئاست ئه‌م رووداوانه بێده‌نگ بوایه‌ت له ناوه‌رۆكی خۆی به‌تاڵ
ده‌بۆوه. دابه‌زاندنی لاپه‌ڕه‌ی سپی له پێناو ئه‌م بیره‌دا بووه كه
نابێ كاره‌ساتی مرۆیی بۆ پێدراوێكی زمانی بچووك بكرێته‌وه. جیاوازیی
روانینی ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌نووس له گه‌ڵ راپۆرتنووسه‌كان شتێكه سرووشتی
و زاده‌ی جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌رییه، ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌نووسی ئه‌م
نه‌ته‌وه خۆمان به به‌رپرسی بیری ئه‌قڵانی ده‌زانین.
ئێمه هه‌وڵمان نه‌داوه كێشه‌كه سیاسی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و
كه‌سانه ئه‌م كاره‌یان كرد كه رووداوه‌كانیان دایه‌وه پاڵ گرووپی
ده‌ره‌كی و سیاسه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌ڵبژێركارانه و له پێناویان به كار
هێنا و ویستیان له ئاوی لێڵ ماسیی خۆیان بگرن و رێگه بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی
ناقانوونی خۆش بكه‌ن.
4- تۆمه‌تی وتاری جۆشده‌ری سه‌رنووسه‌ر، بۆ
نموونه وتاری "ئه‌و ئازاره‌ی ده‌ێچێژین" (ئاشتی ژماره‌ی 13)
وه‌ك چالاكێكی بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتووری و رۆژنامه‌نووسیی
كوردستان، كه ساڵانێك له گه‌ڵ ره‌نجی وڵاته‌كه‌مدا ده‌ژیم، ناتوانم چاو
له ئازاره‌كانی دابخه‌م. كه له روانگه‌ی ئێسته‌شه‌وه سه‌یری ئه‌م وتاره
ده‌كه‌م ده‌بینم ئه‌م وتاره رێك رووی له ره‌خنه و به‌دیكردنی ئه‌و
روانگه بوو كه ئه‌وكاته هه‌بوو و ئێسته‌ش به‌رده‌وامه. ئایا ئه‌و وتاره
جگه باسكردنی چه‌ند حه‌قیقه‌تێكی مێژوویی ئینكارا نه‌كراو و پێداگریی له
پێویستیی گۆڕینی روانگه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ كێشه‌ی كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه
له سه‌ر پێویستیی داننان به بوونی پرسی كوردستاندا و بانگ بۆ دیالۆگ و ئه‌قڵانیه‌ت
وه‌ك تاقه رێگه‌ی مومكین و ئه‌قڵانیی چاره‌سه‌ری پرسی كوردستان، په‌یامێكی
دیكه‌ی هه‌یه؟
له كوێی قانوونی ئه‌م وڵاته‌دا باسكردنی ره‌نج و ئازار و جه‌ختكردنه‌وه
له سه‌ر ئه‌قڵانییه‌ت و دیالۆگ مه‌منووع كراوه؟ به‌ڵێ هاواری ئێمه به‌رده‌وامه،
هه‌ڵپه‌سێرانی مادده‌ی 19 و 15ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی، بێ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی
داوا قانوونی و شه‌رعیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌یركردنی ره‌ش و سپی بۆ هه‌وڵه
كولتووریه‌كان، به‌دینه‌هاتنی داواكانی خه‌ڵكی كوردستان، له به‌ر چاونه‌گرتنی
هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌ی دیالۆگی كوردستان، نه‌بینینی هه‌وڵی ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی
ته‌واویه‌تی قانوون، به‌رده‌وامیی روانگه‌ی به پێی وه‌همی پیلان و گۆڕانی
ده‌یان هه‌لی زێرین بۆ هه‌ڕه‌شه، ره‌نجمان ده‌دات و هه‌ر بۆیه‌ش تاوابێ كه‌س
ناتوانێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات بڵێین: "ها خه‌ڵكینه ئێمه زۆر خۆشمانه".
5- تۆمه‌تی وتاری دنه‌ده‌ر له سه‌ر
"هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت" و ئه‌سڵی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری ئێران (ئاشتی ژماره‌ی 23)
به‌رگریه‌كه‌م به‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه ئاخۆ جه‌ختكردنه‌وه
له سه‌ر عه‌داڵه‌ت وه‌ك ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ئایینه ئاسمانیه‌كان تاوانه؟
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئایین له روانگه‌ی نائایدۆلۆژیك و وه‌ك ره‌حمه‌تی هه‌مه‌گیر
سه‌یر كرا با، ئه‌م هه‌موو ناداوه‌رییه‌مان ده‌بینی كه به‌ناوی ئایینه‌وه
ده‌كرێ؟
منی رۆژنامه‌نووس هه‌قی خۆمه بپرسم چۆنه به ملیارد پاره‌ی ئه‌م وڵاته
به‌ناوی هه‌فته‌ی وه‌حده‌ته‌وه بۆ هه‌ندێ كه‌سی نائێرانی خه‌رج ده‌كرێ و
كه‌چی ئه‌نجامه‌كه‌شی له ناوخۆ خراپه؟ هه‌قمه بپرسم چۆنه له پایته‌ختی
كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سونیه‌كان هیچ مزگه‌وتێكیان نییه. من ره‌خنه‌م
گرتووه كه بۆچی سوننه بۆیان نییه ببنه سه‌رۆك كۆمار و ئێسته‌ش لام
وایه ئێمه له ئێران زیاتر له وه‌حده‌ت و یه‌كگرتن پێویستمان به
عه‌داڵه‌ته. من چوونی ئێرانیه‌كان بۆ درگای سه‌فاره‌تی پاكستان و
عه‌ره‌بستان و ئوردۆن بۆ نوێژی جومعه به ئه‌تكی خۆم و دیكه‌ی هاووڵاتیان
ده‌زانم. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جۆش و خرۆشی ئایینی
خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن، وڵام بده‌نه‌وه، نه‌ك منی رۆژنامه‌نووس كه ئه‌ركم
راگه‌یاندنه. من وه‌ك خۆم هیچ بڕوایه‌كم به ده‌مار گرژیی ئایینی نییه و
نامه‌وێ باسی شێعه و سوننه بكه‌م. چونكوو نیوه‌ی خه‌ڵكی ناوچه
كوردنشینه‌كان كه هاوڕه‌گه‌زی منن، شێعه‌ن و ئێمه ساڵانێك پێكه‌وه له
ژێر كه‌پر و كه‌وێڵی خۆماندا ده‌ژین و كێشه‌ی شیعه و سوننه‌مان نییه و
ناشمانه‌وێ ئه‌م ره‌نجه‌ش به ره‌نجه‌كانمان زیاد ببێ.
6- نووسینی وتاری جۆشده‌ری "میكۆنووس : مێزێك
بۆ له ئامێز گرتنه‌وه‌ی جیهان" (ئاشتی ژماره‌ی 6)
له‌م وتاره‌دا كه له لایه‌ن جێگری سه‌رنووسه‌ری ئاشتیه‌وه به‌ناوی
خوازراوه‌وه نووسراوه و ناوه‌كه‌ی به جۆرێكی مه‌به‌ستدار و هه‌ڵه
وه‌رگێڕدراوه، بابه‌ته‌كه جۆرێكی ئه‌دیبانه و به پێی هه‌واڵه‌كانی
ئه‌وێ رۆژ، له روانگه‌ی مێزیكه‌وه و به پێی ته‌كنیكی زیندوو كردنه‌وه‌ی
شتی بێ گیان نووسراوه، كه تێیدا مێزه‌ك وه‌ك كه‌سێكی گیاندار قسه
ده‌كات. ئه‌گه‌رچی وه‌رگێڕانی مه‌به‌ستداری ئه‌م وتاره هه‌ندێ گومانی
درووست كردووه. له‌م وتاره‌دا نه‌ك كاره‌ساتێكی تایبه‌ت، به‌ڵكوو كۆی
كاره‌ساته مرۆییه‌كان و هه‌موو توندوتیژییه‌ك نه‌فرین كراوه و جه‌خت
كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م مێزه خوێناویانه ده‌بێ بگۆڕین بۆ مێزو شوێنی ژیان،
خۆشویستن و وت و وێژ، مێزێك بۆ له ئامێزگرتنه‌وه‌ی ژیان.
7- نووسینی بابه‌ت له سه‌ر دانانی مۆنیمێنتی
قوربانیانی میكونووس (ئاشتی ژماره‌ی 5)
ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا رێپۆرتاژێكی رۆژنامه‌یی ئاساییه كه ئاشتی به پێی
هه‌واڵه‌كانی هه‌ندێ ئاژانسی ئێرانی و ده‌ره‌كی به ناوی "گرژیی پێوه‌ندیی
ئێران و ئاڵمان له رستوورانی میكۆنووسی بێرلینه‌وه تاكوو شه‌قامی
فیرده‌وسیی تاران" بڵاوی كردۆته‌وه و باسیش باسی ململانێیه‌كه له نێوان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان له تاران و بانگكردنی
باڵوێزی تاران به هۆی دانانی یادگاری قوربانیانی میكۆنووسه‌وه له
بێرلین‌دا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی شاره‌داری ئه‌وكاتی تاران ئاغای ئه‌حمه‌دی
نیژاد له سه‌ر دانانی یادگاری قوربانیانی چه‌كه شیمیاییه‌كان له تاران
له به‌ر درگای باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان. ئه‌م راپۆرته جگه بابه‌تێكی ئاسایی
رۆژنامه‌نووسانه شتێكی دیكه‌ی تێدا نییه. هه‌ر چۆن ئه‌م باسه له
میدیاكانی ئه‌وكاتدا به‌رفراوان بڵاوكرایه‌وه.
8- باسی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی
كوردستانی ئێراق بۆ روونكردنه‌وه‌ی كورده‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی زیاد
كردنی داواكانیان (ئاشتی ژماره‌ی 25، 29 و 30)
له سه‌ر ئه‌م خاڵه با ئه‌وه بڵێم كه جیهانیبوونه‌وه‌ی كولتوور و
سیاسه‌ت و گۆڕانی دووباره‌ی خه‌ڵك له ئاستی جیهانیدا بۆ كارگێڕی سه‌ره‌كیی
هه‌ر چه‌شنه سیاسه‌تێكی روو له حه‌قیقه‌ت، به بوون یان نه‌بوونی ئاشتی،
خۆی ئاستی داواكانی خه‌ڵك له ئاستی جیهان و له كوردستانیشدا زیاد ده‌كات
و هه‌ر ئاماده‌یی رۆژنامه‌ی ئاشتی به‌شێكه له شه‌پۆلی جیهانی عه‌داڵه‌ت
خوازی خه‌ڵكی و مه‌ده‌نیی دیمۆكراتیك. داستانی داواكاریه خه‌ڵكیانه‌ی
ئێمه‌ی كورد تایبه‌ت نییه به قۆناغی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكوو
مێژینه‌یه‌كی درێژتری هه‌یه. داستانی ئێمه وه‌ك به‌شێك له ئه‌زموونی
جیهانیی مۆدێرنیته و جیهانیبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌های وه‌ك ئازادی،
عه‌داڵه‌ت و دیالۆگ كه ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایینه كۆن و
ئاسمانیه‌كان و یه‌كه‌م چركه‌كانی بیر‌و فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می
كه‌ونارادا، داستانێكه زۆر پێش كۆماری ئیسلامی هه‌بووه.
له ئاستی كاری رۆژنامه‌نووسیشدا، ئاساییه رۆژنامه له سه‌ر پرسه‌كانی
ناوچه‌ی خه‌به‌ریی خۆی بوه‌ستێ. بێ ئینسافییه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین
ئاشتی یان هه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی دیكه له‌باتی باسكردنی پرسه‌كانی
كوردستان، باسی پرسه‌كانی خووزستان، ئیسفه‌هان، ئه‌فغانستان، پاكستان،
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی بكات. هه‌ر چۆن له ئه‌و شوێنانه‌ش كه ناومان
برد هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی لۆكاڵ و ناوچه‌یی باسی كوردستان ناكات و ئه‌گه‌ریش
وا بكات كه‌س لێی وه‌ر ناگرێ.
بۆ چوونی ئاشتی له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان و
عێراقداوه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی دژه به‌عسی، له‌و لای هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌ك
و هه‌موو
باسێكی قه‌ومی و قه‌بیله‌ییه‌وه بووه و راگه‌یاندنی به‌شێك بووه له
واقیع و راستی، راستیه‌ك له به‌ر تیشكیدا خه‌ڵك ده‌بێ وه‌ك كارگێڕی
سه‌ره‌كی هه‌رچه‌شنه كایه‌یه‌كی سیاسی له به‌رچاو بگیرێن، نه‌ك به‌و
جۆره‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ بین، ئه‌م خاڵه‌ش رێك ئه‌و شته‌یه ده‌دوێ وه‌ك
هۆگریی نووسه‌ران به كه‌شفی حه‌قیقه‌ته‌وه ناوی لێ ببه‌م و له سه‌ری
به‌رده‌وام بم.
ئێمه ببین و نه‌بین، ئاشتی بمێنێته‌وه یان بۆ هه‌میشه دابخرێ، ره‌وتی
جیهانیبوونه‌وه‌ی كولتوور و سیاسه‌ت و ئاماده‌یی خه‌ڵكی كوردستان له
پانتای سیاسی‌دا له‌ولای ئێمه و به‌رگریناوكه‌شمانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ و
ئه‌مه نه به مانای زیاد كردنی داواكانی خه‌ڵك و نه به‌مانای
كلیشه‌سازیی له چه‌مكی خه‌ڵك، به‌ڵكوو به مانای گرێدراویی ئێمه به
حه‌قیقه‌ته‌وه و به تێگه‌شتنی مێژوویی له پرس و كێشه‌كان.
به‌رپرسی به‌ڕێزی دادگا و ئاماده‌بووانی
ئازیز
ئاشتی به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی وه‌همی پیلان و دابه‌شكاریی خۆیی و ناخۆیی
و ره‌ش و سپی بینین كاری كرد و هه‌ر ئاماده‌ی خه‌ڵك لای ده‌كه‌ی رۆژنامه
فرۆشیه‌كان نیشانه‌ی لایه‌نگرییانه بۆ ئه‌م روانگه‌ی ئێمه. له دواییدا
ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین كه ئێران وڵاتێكه ره‌نگاوره‌نگ به گه‌ل و
ئایین و كولتووری جۆراجۆره‌وه كه ساڵانێكه له‌م جوگرافیادا پێكه‌وه هه‌ڵیان
كردووه. تێنه‌گه‌شتن له‌م فره‌ره‌نگیه‌ش تێنه‌گه‌شتنه له ئایه‌تی پیرۆزی
«و انا جعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ...»، ئه‌م تێنه‌گه‌شتنه بۆته هۆی
گوشار و زه‌ختی فیكری و كولتووری و له به‌ر چاونه‌گرتنی فره‌جۆریی نێو
كۆمه‌ڵگای ئێران و خۆی هه‌ر چاوه‌ی كێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه،
ئه‌و كێشه‌ی ئێمه و چالاكانی دیكه‌ی بواری كولتووریی كوردستان ساڵانێكه
ئازاری لێ ده‌بینین.
سپاسم بۆ یه‌زدان كه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌م به‌ختی ئه‌وه‌م هه‌بووه
ساڵانی پاش شۆڕش ئاگاداری كوردستان بن 14 ساڵ پێش ئێسته وه‌ك كاربه‌ده‌ستێكی
خۆمالێ هاتمه پانتای كولتووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی روانگه‌ی به‌ربڵاوی
وه‌همی پیلان له سیاسه‌تی به‌ڕێۆه‌به‌رانی ناوچه كوردنشینه‌كاندا بكه‌م.
من و هاوكارانم كه به‌ره‌ی دیالۆگ و قه‌ڵه‌مین و ئاماده‌ییمان له فه‌زای
كولتووردا مانای كۆتایی بیری ژێرزه‌مینی بوو، ساڵانێكه له‌م سیاسه‌تانه
ره‌نج ده‌چێژین. ئه‌وا ئه‌وڕۆش به‌هۆی روانینی جیاوازمان بۆ چاره‌سه‌ری
پرسی كوردستان، داوای به‌ڕێوه‌چ |