|
خانه
آرشيو
خبرها
آرشيو
مقالات
ارتباط با ما

12/خرداد ماه /87
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی
كلتوری هه‌ورامان سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی له
هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ
سازكرا و ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌شارو شارۆچكه‌كانی
كوردستانی عێراق‌و ئێرانه‌وه به چه‌ندین چالاكی و
نمایش به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌یان كرد

چه‌ندین
چالاكی و نمایشی جۆراوجۆر له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێشكه‌ش
كرا كه سه‌رجه‌میان ره‌نگدانه‌وه‌ی كولتوری هه‌ورامان
بوون وه‌ك پۆشینی جل‌و به‌رگی تایبه‌ت به‌و ناوچه‌یه‌و
نمایشكردنی هه‌ڵپه‌ركێی هه‌ورامی‌و وتنی لۆره كه
شێوازێكی گۆرانی تایبه‌ته به‌و ناوچه‌یه و هاوكات
چه‌ندین نمایش‌و چالاكیی تر پێشكه‌ش كران كه بوونه
جێگه‌ی سه‌رسامیی ئاماده‌بووان.
ئه‌مین فرسه‌ت، یه‌كێك له به‌شداربووانی فیستیڤاڵه‌كه
كه له ناوچه‌ی سه‌یدسادقه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
هاتبوو، وتی "ئه‌م فێستیڤاڵه جارێكی تر ژیانی كلتوری
هه‌ورامان درێژه پێده‌دات."
ئه‌مین كه یه‌كێكه له رۆشنبیره‌كانی ناوچه‌كه‌ی خۆی،
سه‌رگه‌رمی كڕینی جوتێ كڵاشی ده‌ستكردی هه‌ورامان
بوو، كه له‌په‌راوێزی فیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌فرۆشرا، به
(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "چنینی كڵاش له‌هه‌ورامان
مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، ئه‌توانم بڵێم ئه‌م
ده‌ستڕه‌نگینیه‌ی هه‌ورامییه‌كان له‌چنینندا بایه‌خێكی
زۆری پێدراوه، خه‌ڵكێكی زۆر له‌كوردستان‌و بگره
له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان حه‌زیان له‌پێكردنی كڵاشه."
هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌ردوو دیوی
رۆژهه‌ڵات‌و باشووری كوردستانه كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر
364 گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌دا‌و خاوه‌نی شێوه‌زارێكی
سه‌ربه‌خوی تایبه‌ت به‌خویه‌تی كه شێوه‌زاری هه‌ورامیه‌و
یه‌كێكه له شێوه‌زاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی زمانی كوردی‌و
زمانی په‌رتووكی ئاسمانی ئاڤێستای زه‌رده‌شته.
ئه‌مین وتیشی "ئه‌م فێستیڤاڵه كلتورییه جارێكی تر وای
له چاوی كامێره و راگه‌یاندنه‌كان كرد كه
به‌بایه‌خه‌وه ئاوڕ له‌كلتور‌و ژیانی هه‌ورامییه‌كانی
كوردستان بده‌نه‌وه."
له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هه‌وراماندا كه
به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی هه‌ورامان
سازكراوه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق
وچه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئاماده بوون، وه‌ك پێشبینیش ده‌كرا به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س
به‌شداربوون، كه زۆرینه‌یان له‌ناوچه‌كانی سلێمانی‌و
هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ‌و سه‌ید سادق‌و كه‌لاره‌وه هاتبوون.
ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، كه
ناوچه‌یه‌كی شاخاویی سنورییه و له دوای راپه‌ڕینی
1991ی كوردستانه‌وه ببوه بنكه‌و باره‌گای گروپه
ئیسلامییه چه‌كداره‌كان، له‌گه‌ڵ روخانی رژێمی حزبی
به‌عسدا له ئازاری 2003 دا كرایه ئامانجێكی هێزه
فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان و دوای وه‌ده‌رنانی گروپه
ئیسلامییه‌كان گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
هه‌رێم.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا هه‌ورامی، یه‌كێك له دانیشتوانی
ناوچه‌كه و به‌شداربوویه‌كی فیستیڤاڵه‌كه، ده‌رباره‌ی
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئیسلامییه‌كان وتی
"له‌ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمی هێزه ئیسلامییه
توندڕه‌وه‌كاندا له‌م ناوچه‌یه بێجگه له‌وه‌ی
فیستیڤاڵ‌و ده‌رخستنی كلتوری هه‌ورامییه‌كان
قه‌ده‌غه‌بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌یرانگای ئه‌حمه‌د
ئاوایش به‌هه‌مان شێوه داخرابوو، بۆ كه‌س نه‌بوو
به‌مه‌به‌ستی سه‌یران رووی تێ بكات."

ئه‌حمه‌د ئاوا (84كم باشوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی) سه‌ر
به ناحیه‌ی خورماڵه (62كم باشوری رۆژهه‌ڵاتی
سلێمانی)و یه‌كێكه له ناوچه گه‌شت و گوزارییه
سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كوردستان.
سۆزان عه‌زیز، یه‌كێك له میوانه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه كه
له سلێمانییه‌وه هاتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جگه
له به‌شداریكردن له فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی
سه‌یرانكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا هاتۆته ناوچه‌كه و
وتی "ئه‌گه‌رچی من له‌شار له‌دایك بووم، به‌ڵام كلتوری
ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و گۆرانییه‌كانیان كاریگه‌ری زۆری
له‌سه‌رم هه‌یه و زۆر كات پێم خۆشه گوێم له گۆرانی
هه‌ورامی و ده‌نگی لۆره بێت."
سۆزان فێستیڤاڵه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و هیواشی
خواست كه "حكومه‌ت به‌بایه‌خه‌وه بڕوانێته
هه‌ورامییه‌كان‌و ناوچه‌كه‌یان چونكه تاوه‌كو ئێستا وه‌ك
ده‌بینرێت ئه‌م ناوچه سیاحییه خۆشه خزمه‌تگوزاری
ته‌واوی نییه."
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌یوب رۆسته‌م سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی
رۆشنبیری هه‌ورامان كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی
لیژنه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌یه، رونیكرده‌وه كه
"ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه خۆی له‌خۆیدا پیشاندانی
هه‌ورامانێكی بچوكه" و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "هیچ
جۆره ئامانجێكی عه‌شایه‌ری له‌پشته‌وه نییه، چونكه
هه‌ورامان دیالێكتیكه نه‌ك عه‌شیره‌ت."
سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان پێشتریش
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رونیكرده‌وه كه
مه‌به‌ست له‌ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه "ئاشناكردنی
نه‌وه‌ی نوێی هه‌ورامان‌و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌ورامانه به‌گشتی به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه
له‌هه‌وراماندا هه‌بوون‌و هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كی كلتوری له‌نێوان رۆشنبیرانی هه‌ردوو
دیوی هه‌ورامان (دیوی عێراق و ئێران)."
ئه‌یوب به (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند كه "
ئامانجێكی تری ئه‌م فێستیڤاڵه لاكردنه‌وه‌ی زیاتره له
گونده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و بایه‌خپێدان به
دیالێكته‌كه‌ی، كه ده‌بینین ئه‌وه‌ی بۆهه‌ورامان كراوه
له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه‌و ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی
لێپرسراوان‌و حكومه‌تی خۆمان بۆناوچه‌ی هه‌ورامان
راكێشین."
رونیشیكرده‌وه كه فیَستیڤاڵه‌كه ئاشته‌وایی سیاسیه
له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای
جیاوازن كه له‌وانه‌یه پێشتر كاریگه‌ری خراپی
دروستكردبێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه له ساڵی 2000ه‌وه بیرۆكه‌ی فیستیڤاڵی
هه‌ورامانیان لا گه‌ڵاڵه بووه "به‌ڵام به‌هوی
ناسه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و نه‌بوونی توانا‌و
بودجه‌ی پێویسته‌وه نه‌توانراوه پێشتر ئه‌و خه‌ونه
بهێنرێته
نظر شما درباره اين مطلب
بازگشت
نظرات قبلي
|